مافنامه، ماف به کوردی، ماف نامه

به‌شه‌کانی مافنامه

فه‌رهه‌نگی ماف

نوسینی فەرهەنگێکی کامڵ و ڕێکوپێکی مافی، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و گەورەیە لە دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی و ڕێخۆشکەرە لە هەمبەر نوسەران و مافناسان بۆ نوسینی دەقەکانیان بە زمانی کوردی. بەم بۆنەوە لە ماڵپەڕەکەماندا بەشێکی تایبەت بە فەرهەنگی مافمان داناوە کە کراوەیە و هیوادارین بە یارمەتی دوستان و هاوڕێیانی ئازیز بتوانین فەرهەنگێکی جوان و کامڵی مافی دروست بکەین. [زانیاری زیاتر...]
دوایین وشه ی زیاد کراو، بو دانانی پیشنیار کلیک بکه
دوایین 5 شه‌ی زیادکراو

زه‌نجیره‌کان

به هه‌لکه‌وت...

پەیماننامەی مافەکانی منداڵ
پەیماننامەی مافەکانی منداڵ
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: ئارام وەڵەدبەگی و قارەمان کەریمی
منداڵ هەردەم پێویستی بە چاودێری و پاڵپشتی لە لایەن بنەماڵە و کۆمەڵگا و دامودەزگا حکومەتییەکانەوە هەیە تا بتوانێت ببێتە خاوەنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر. بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ژینگەیێکی لەبار و باش بۆ پەروەردەی ڕێکوپێکی منداڵ ئەوا ئەم پەیماننامەیە لە لایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراوە. ئاگاداری لە مافەکانی منداڵ بۆ خودی منداڵان و دایکان و باوکانی کۆمەڵگای کوردستان و هەروەها ڕێکخراوە تایبەتییەکانی منداڵان زۆر پێویستە و ئەم وەرگێڕانە بەلەبەرچاوگرتنی ئەم پێویستییە، دەتوانێت زانیاریگەلێکی زۆر گرنگ لەم بارەوە بخاتە بەردەستی خوێنەران.
ئەوا دەتوانن دەقی ئەم پەیماننامەیە لەم لینکی خوارەوە بە شێوازی پی.دی.ئێف دابگرن.
peymannamey-mindalan.pdf [حجم: 1.29 مگابایت] ( ژماره‌‌ی داگرتنه‌کان: 209)
پەیماننامەی مافەکانی منداڵ
نووسه‌ر: کەیهان عەزیزی ،له رێکه‌وتی: 2 آذر 1394 16:39 [ وه‌ڵام دانه‌وه ]
سڵاوێکی گەرم لە هەڤاڵاکی هێژا و ژیری وڵاتم

زۆر سپاسی کارەکانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەکەم لە پێناو ماف و مافخوازیدا و، لە پێناو خزمەت بە گەل و نیشتماندا. لەم ماوەیەدا نەمتوانیوە بە باشی سەردانی ماڵپەرەکەتان بکەم، داوای لێ بوردن دەکەم. زۆر زۆر بە کاراکانتان دڵخۆشم. هیوادارم بتوانم دواتر باشتر کەڵک وەرگرم.
بە ڕاستی ئێوە وەسیەتەکەی ئەحمەد موختارتان باش بەجێهێناوە: "لە خەو هەستن میللەتی کورد خەو زەرەرتانە...."
نووسه‌ر: admin ،له رێکه‌وتی: 6 آذر 1394 20:26 [ وه‌ڵام دانه‌وه ]
کاک کەیهانی ئازیز لە قوڵایی دڵەوە پاست ئەکەین و هیوادارین لەم ڕێگایەدا یارمەتیدەرمان بێت و ئێمەش چاەڕوانی یارمەتییە دڵسۆزانەکانی جەنابتین.
ناو:*
ايميل:
بۆچوون:
پررنگ کج خط دار خط دار در وسط | سمت چپ وسط سمت راست | قرار دادن شکلک قراردادن لینکقرار دادن لینک حفاظت شده انتخاب رنگ | پنهان کردن متن قراردادن نقل قول تبدیل نوشته ها به زبان روسی قراردادن Spoiler
کۆدی ناسینه‌وه: *