مافنامه، ماف به کوردی، ماف نامه

به‌شه‌کانی مافنامه

فه‌رهه‌نگی ماف

نوسینی فەرهەنگێکی کامڵ و ڕێکوپێکی مافی، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و گەورەیە لە دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی و ڕێخۆشکەرە لە هەمبەر نوسەران و مافناسان بۆ نوسینی دەقەکانیان بە زمانی کوردی. بەم بۆنەوە لە ماڵپەڕەکەماندا بەشێکی تایبەت بە فەرهەنگی مافمان داناوە کە کراوەیە و هیوادارین بە یارمەتی دوستان و هاوڕێیانی ئازیز بتوانین فەرهەنگێکی جوان و کامڵی مافی دروست بکەین. [زانیاری زیاتر...]
دوایین وشه ی زیاد کراو، بو دانانی پیشنیار کلیک بکه
دوایین 5 شه‌ی زیادکراو

زه‌نجیره‌کان

به هه‌لکه‌وت...

مەرجەکانی وەرگرتنی وتار و نوسراوە

قوتابخانەی زمانی کوردی لە بواری زانستی مافدا زۆر هەژار و لاوازە و دەوڵەمەندکردنی ئەم بوارە سەرەکیترین ئامانجی دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕەیە.
بەم مەبەستە و بە هیوای سەرکەوتن لە گەیشتن بەم ئامانجە، لە هەمو بەڕێزان داوا دەکرێت یارمەتیدەرمان بن و لە ڕێگا دیاریکراوەکاندا پشتیوانی دەستەی کارگێڕی ئەم ماڵپەڕە بکەن و بە نوسینی وتار لە بوارە دیاریکراوەکان و پێشنیارکردنی وشە لە بەشی فەرهەنگ و هتد پاڵپشتی ئەم ماڵپەڕە بن.
ئێمە وەکو دەستەی کارگێڕی ئەم ماڵپەڕە، دەستمان درێژ دەکەین بەرەو ڕووی هەموو ئەو ئازیزانەی کە دەتوانن بە پێی ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە یارمەتیمان بدەن و هەر بیرۆکەیەکیش کە هەیان بێت بە گرنگی وەردەگرین بۆ دەوڵەمەند کردنی ماڵپەڕەکەمان.
هەروەها ئەو کەسانەی کە پێیان خۆشە دەورێکی چالاکانەتریان ببێت لە بەڕێوەبردنی ماڵپەرەکە، دەتوانن بە پێوەندی گرتن بە دەستەی کارگێرێ ئەم ویستی خۆیانە بە ئێمە ڕابگەیەنن تا لە کات و ساتی گونجاوی خۆیدا لە تواناکانی ئەو بەڕێزانە، کەڵک وەربگرین.
لە سەر ناردنی وتارەکان پێویستە ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگیردرێت:
1.    بەرپرسیارەتی یاسایی ئەم وتار و نوسراوانە لە ئەستۆی دەستەی کارگێڕیدایە و هیچ بەپرسیارەتییەکی بۆ نوسەر نیە.
2.    هەڵەبڕی و هەڵەچنی (ویراست) نوسراوە و وتارەکان لە ئەستۆی دەستەی کارگێڕیدایە و ئەم دەستەیە ئازادە لە گۆڕانکاریانێک کە هیچ زیانێک بە ناوەڕۆک نەگەیێنێت.
3.    "مافنامە" خاوەن فەرهەنگێکی مافی تایبەتە و وشەگەلێک کە بەکاری دێنێت تا ڕادەیێک جیاوازن لە وشە و چەمکانێک کە ئێستا بە کار دەچن و بەم بۆنەوە ئازادە لە گۆڕانکاری لە سەر بڕێک وشە کە لە نوسراوەکەدا بە کار دەچن.
4.    "مافنامە" بۆ هەر وتار یان نوسراوەیێک کە بەڕێزان بۆ ئەم ماڵپەڕە دەینێرن بە گوێرەی توانایی و لە سەر خواستی نوسەرەکە، لە ٥٠ هزار تمەن تا ١٠٠ هزار تمەنی ئێرانی بە نوسەرەکە دەدات تا بەم ڕێگایە یارمەتی دارایی نوسەرانی دڵسۆز بدات.
5.    ئازیزان دەتوانن لە ڕێگای وەرگێڕانی دەقی زانستی لە زمانە جۆراوجۆرەکان، یارمەتی ئەم ماڵپەڕە بدەن و یارمەتیە ماڵیەکە، وەرگێڕەکانیش دەگرێتەوە.
6.    هەر وتارێک کە بۆ ئەم ماڵپەڕە دەنێردرێت، دەبێ مەرجەکانی وتارە زانستیەکانی تێدابێت و فۆرمی وتارێکی زانستی هەبێت کە لە درێژەدا ئەو مەرج و فۆرمەتان بۆ وێنا دەکەین.
7.    لە ڕووی لاپەڕە و ئەندازە و ژمارەی وشەکانەوە، هیچ سنورێکمان دانەناوە و دەگەڕێتەوە بۆ خواست و ویستی نوسەر.
8.    لە باری فۆنت، نوسراوەکە دەبێت بە unikurd  نوسرابێت.
9.    هەر وتارێک کە بۆ ئەم ماڵپەڕە دەنێردرێت ئیدی سامانی ئەم ماڵپەڕەیە و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ بۆیان هەیە لە هەر شوێنێک کە بە پێویست بزانن بە ناو بردن لە نوسەرەکەی لە وتارە کەڵک وەربگرن و نوسەر بۆی نیە بە بێ ئیجازەی ئەم ماڵپەڕە، ئەو نوسراوەیە لە شوێنێکی دیکەدا لە چاپ بدات.
10.    سەبارەت بە ڕێنوسی دروستی کوردی، تکایە نوسەرانی بەڕێز، ئەو ڕێنوێنییانەی کە لەم نوسراوەی بەڕێز دیاکو هاشمی باس کراون، لە بەرچاو بگرن. http://www.yageyziman.com/Renusi_Kurdi.htm           

سەبارەت بە فۆرمەتی وتارێکی زانستی، ئەم وتارە وەکو نمونە دانراوە و تکایە نوسەرانی بەڕێز بە پێی فۆرمی دیاریکراو، دەقی نوسراوەکەیان ڕێکبخەن.