مافنامه، ماف به کوردی، ماف نامه

به‌شه‌کانی مافنامه

فه‌رهه‌نگی ماف

نوسینی فەرهەنگێکی کامڵ و ڕێکوپێکی مافی، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و گەورەیە لە دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی و ڕێخۆشکەرە لە هەمبەر نوسەران و مافناسان بۆ نوسینی دەقەکانیان بە زمانی کوردی. بەم بۆنەوە لە ماڵپەڕەکەماندا بەشێکی تایبەت بە فەرهەنگی مافمان داناوە کە کراوەیە و هیوادارین بە یارمەتی دوستان و هاوڕێیانی ئازیز بتوانین فەرهەنگێکی جوان و کامڵی مافی دروست بکەین. [زانیاری زیاتر...]
دوایین وشه ی زیاد کراو، بو دانانی پیشنیار کلیک بکه
دوایین 5 شه‌ی زیادکراو

زه‌نجیره‌کان

به هه‌لکه‌وت...

لە بارەی ئێمەوە

"مافنامه" یەکەم ماڵپەڕی کوردیە لە بواری زانستی ماف و هەنگاوێکه بۆ پڕکردنەوەی بۆشایێکی هەست پێکراو و گرنگ لە زمانی کوردیدا. "مافنامە"، جێگا و ماڵپەرێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکانمان لە سەر بابەتە مافیەکان و هیوایەکە بۆ دەسپێکێکی نوێ لە بوژاندنەوەی زمانی کوردی لەم بوارەدا.
"مافنامە" خاوەنی شوناس، بەرنامە و ڕێڕەوێکی دیاریکراوە کە هەوڵ دەدات بە دور لە ململانێ و بە شێوەیێکی سەربەخۆ یارمەتیدەرێکی بەهێز بێت بۆ بەڕۆژ و زانستیانە کردنی زمانی کوردی. "مافنامە" بە شوێن ئەو مەبەستەیه کە بتوانێت لە بواری مافدا و هەروەها لە لقە جۆراوجۆرەکانی ئەم زانستە، دەقی جوان و شیاو بەرهەم بێنێت و کتێبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بکات.
شوناسی"مافنامە" هەڵقوڵاوی بیرێکی نەتەوەییە و کوردانەیە کە بەها نەتەوەییەکان دەکاتە پێوەری سەرەکی بۆ کار و چالاکیەکانی.
ئامانجی "مافنامە" ئەوەیە، بەرنامەی کار و چالاکیەکانی لە دو بەشی کورتخایەن و درێژخایەندا ڕێک بخات؛ لە قۆناخی یەکەمدا "مافنامە" بە کۆکردنەوەی بەرهەمە زانستیەکانی مافناسان، دەبێتە سەرچاوەیێکی گرنگ و بەنرخی زانیاری و لە قۆناخی دووەمدا بە پشت بەستن بەم بەرهەمانە هەوڵی لە چاپدانی گۆڤار و کتێبی مافی دەدات.
رێڕەوی "مافنامە" ئەوەیە بە سێنگ فراوانیەوە چەتری کۆکەرەوەی بیرە جیاوازەکان بێت و ئەم ماڵپەڕە ببێتە شوێنێک بۆ بەیەکگەیشتنی مافناسی هەمو بەشەکانی کوردستان تا هەرکامەیان و لە شوێنی خۆیاندا خزمەتێک بە بۆژاندنەوەی زمانی مافی کوردی بکەن.

بەڕێوەبەران ئەم ماڵپەڕە کێن؟
ئەم ماڵپەڕە لە لایەن بڕێک لاوی نیشتمانپەروەری کوردی دۆست دامەزراوە کە بڕوایان وایە زمان ئاوێنەی تەواونوێنی ئاستی پێشکەوتویی هەر شارستانیەت و نەتەوەیێکە.
دامەزرێنەری ئەم ماڵپەڕە و خاوەن بیرۆکە و ئیمتیازەکەی "قارەمان کەریمی"ه که ماستەری مافی سزادانەوە و تاوانناسیە و کاروباری پارێزەریش ئەنجام دەدات.
یاریدەدەری سەرەکی دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە کە وەکو بەڕێوەبەری ئەم ماڵپەڕەش کار دەکات، "ئارام وەڵەدبەگی"ه کە ماستەری پێوەندیە نێونەتەوەییەکانە.
پشتیوان و سپۆنسەری ئەم ماڵپەڕە دامەزرێنەرەکەیەتی و پێوەندی به هیچ لایەن و حزبێکی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی و دەوڵەتی یان نادەوڵەتیەوە نیە.