صفحه اصلي > مافی گشتی / مافی بنەڕەتی > یاسای بنەڕەتی سویس

یاسای بنەڕەتی سویس


1-11-1395, 09:53. نويسنده: admin
یاسای بنەڕەتی سویس
وەرگێڕ: قارەمان کەریمی

سویس وڵاتێکی فرە نەتەوە و فرە زمانییە و یاسا بنەڕەتییەکەشی یەکێک لە پێشکەوتووترین یاساکانی جیهانە کە بێگومان ئەتوانێت لە زۆر بواردا بۆ یاسادانەری کورد وەکو میناک لە بەرچاو بگیردرێت؛ بۆ نمونە دەتوانین ئاماژە بە شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ زمانە فەرمییەکانی وڵات بکەین کە یاسادانەری کورد دەتوانێت لە داهاتوودا بۆ چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ شێوەزارەکانی زمانی کوردی و جێگە و پێگەی هەر کامیان ڕەچاوی بکات. هەروەها شێوازی هەڵسوکەوت و ڕێزگرتن لە ژینگە و پایەبەرزی مرۆڤ لەم یاسایەدا جێگای تێڕامان و سەرنجە. ئەم یاسایە، یاسایەکی نەرمە کە گۆڕانکاری و پێداچوونەوەی بە سەریدا زۆر ئاسانە و بەم هۆیەوە هەر ساڵە و گۆڕانکاری بە سەردا دێت و پێویستی بەوەیە کە هەر ماوەیێک جارێ وەرگێڕانەکەشی بەڕۆژ بکرێتەوە.  
بۆ دابەزاندنی کۆی وەرگێرانی کوردی ئەم یاسایە بە شێوازی پی.دی.ئێف لە سەر ئەم لینکەی خوارەوە کرتە بکەن.

yasay-bnereti-swis.pdf [حجم: 1.51 مگابایت] ( ژماره‌‌ی داگرتنه‌کان: 45)

بازگشت