صفحه اصلي > مافی نێونەتەوەیی / مافی کار > کاریگەری مافی یەکیەتی ئەوروپا لە سەر....

کاریگەری مافی یەکیەتی ئەوروپا لە سەر....


24-03-1394, 07:54. نويسنده: admin
کاریگەری مافی یەکیەتی ئەوروپا لە سەر پەرەسەندنی چەمکی لابردنی هەڵاواردە لە نێوان کرێکارانی ژن و پیاو لە مافی کاری بریتانیا
مەحمود بەراتینیا
وەرگێڕ لە فارسیەوە: قارەمان کەریمی
ئەمڕۆ یەکێک لە بابەتە بەرچاوەکان لە کۆمەڵگا پیشەسازی و کرێکاریەکان، باسی دەرفەتی ئیش و دیاریکردنی کارانەی کرێکارانی خاوەن زایەند، ڕەگەز، تەمەن، هۆز، بیروڕای ئایینی و سیاسی جیاوازه. ئەم بابەتە بە تایبەت لەو کۆمەڵگایانەی کە کۆچەرانێک لە ڕەنگ و نەتەوە و فەهەنگە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێت، زۆرتر بەرچاو دەکەوێت؛ بۆ وێنە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانا کێشەی هەڵاواردن لە نێوان کرێکارانی سپیپێست و ڕەشپێست یان لە بریتانیا کە خەڵکی خۆمانەیان زۆرترە، هەڵاواردن لە نێوان ژن و پیاو و هەروەها کرێکارانی کاتۆلیکی خۆمانە (بومی) و پرۆتستانی کۆچەر لە ئیرلەند، کێشەیێکی بەرچاوە. بەم پێیە، یەکێک لەو مەرجانەی کە لەم کۆمەڵگانەدا لە گرێبەستەکانی کار بە سەر خاوەنکاردا دەسەپێت ئەوەیە کە هەمو توێژەکان بە کار بێنێت و کارانەی یەکسان بە دور لە هەڵاواردن بە کرێکارەکان بدات.
karigeri-mafi.pdf [حجم: 429.63 کیلوبایت] ( ژماره‌‌ی داگرتنه‌کان: 34)

بازگشت