صفحه اصلي > وێژه‌ی ماف / فێقهـ > خوێندنەوەیێکی مافی بۆ شێعری "تەڵاق چاک کردنەوە"ی مامۆستا حەسەنی دزڵی

خوێندنەوەیێکی مافی بۆ شێعری "تەڵاق چاک کردنەوە"ی مامۆستا حەسەنی دزڵی


21-03-1395, 16:56. نويسنده: admin
خوێندنەوەیێکی مافی بۆ شێعری "تەڵاق چاک کردنەوە"ی مامۆستا حەسەنی دزڵی
خوێندنەوەیێکی مافی بۆ شێعری "تەڵاق چاک کردنەوە"ی مامۆستا حەسەنی دزڵی

قارەمان کەریمی

هەرچەن وێژەی ماف، وەکوو لقێکی زانستیی جێگا بایەخ و گرنگ، تەمەنێکی زۆری نیە و بە تایبەت لە نێو ئێمەی کورددا هەر نە بیری لێکراوەتەوە و نە کارێک لە بارەیەوە کراوە بەڵام نوسین لەم بوارەدا لە سەدەی ١٩ەیەمدا و لە لایەن مافناسانی ئینگلیزییەوە دەربارەی نواندنی بابەتە مافییەکان لە نوسینەکانی شێکسپیر و دیکێنز و هتد دەستی پێکرد که بۆ نمونە دەتوانین ئاماژە بۆ کاشمەن دێیویس یان فیتزجێیمز ستێفێن بکەین. "دێیویس" وتارێکی لە ٤ ئەڵقە لە سەر کارەکانی "شێکسپیر" نووسیوە و "فیتزجێیمز ستێفێن"یش پەرتوکێکی لە سەر بۆچوونە مافییەکانی ڕۆماننوسەکان نوسیوە.

ئێمەش لەم وتارەدا دەمانەوێت یەکێک لە هۆنراوە تایبەتەکانی بەڕێزی شاعیر و مەلای گەورەی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە کوردستان واتا مەلا حەسەنی دزڵی تاوتوێ بکەین و بۆ چوونە ناو ئەم باسە، سەرەتا بە کورتی باس لە ژیانی مەلا حەسەنی دزڵی و شوێنەوارە ئەدەبییە بەجێماوەکانی دەکەین و دوای ئەوە تیشک دەخەینە سەر شێعری ""تەڵاق چاک کردنەوە"ی ئەو بەڕێزە و هۆی مێژوویی هۆنینی شێعرەکە شرۆڤە دەکەین و دوابەدوای ئەوە بە شێوازێکی مافی، خوێندنەوەی بۆ دەکەین.

 بۆ خوێندنەوەی کۆی ئەم وتارە بە شێوازی پی.دی.ئێف لە سەر ئەم لینکەی خوارەوە کرتە بکەن. 
mela-heseni-dzli.pdf [حجم: 624.61 کیلوبایت] ( ژماره‌‌ی داگرتنه‌کان: 80)

 

 

بازگشت